جیهانڕاپۆرتهەواڵ

رووسیا یەکەم وڵاتە کە بە فەرمی دانینا بە ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان

حکومەتی ئەفغانستان رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، رووسیا بووە یەکەم وڵات کە بە فەرمی دان بە دەسەڵاتەکەیدا بنێت و بڕیارەکەشی بە “ئازایانە” وەسفکرد.

باسک نێت

راگەیێندراوەکە دوای کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەمیر خان موتەقی، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان و دیمیتری ژیرنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە ئەفغانستان هات.

موتەقی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کۆبوونەوەکەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، وتی: “ئەم بڕیارە ئازایانەیە دەبێتە نموونە بۆ ئەوانی دیکە، ئێستا کە پرۆسەی دانپێدانان دەستیپێکردووە، رووسیا لەپێش هەمووانەوە بوو.”

زیا ئەحمەد تەکال، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان رایگەیاند: “رووسیا یەکەم وڵاتە کە بە فەرمی دانی بە ئیمارەتی ئیسلامیدا ناوە.”

هاوکات زەمیر کابولۆڤ، نوێنەری تایبەتی مۆسکۆ بۆ کاروباری ئەفغانستان دەڵێت، حکومەتەکەی “دانی بە حکومەتی تاڵیباندا ناوە.”

وەزارەتی دەرەوەی رووسیاش هەواڵەکەی بۆ ئاژانسی هەواڵی تاس پشتڕاستکردەوە.

چەندین وڵاتی دیکە، لەنێویاندا چین و پاکستان، باڵیۆزی تاڵیبانیان لە پایتەختەکانیاندا هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی دانیان بە ئیمارەتی ئیسلامیدا نەناوە

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close