جیهانڕاپۆرتعێراقهەواڵ

جارێکی تر ترەمپ هەڕەشە لە سودانی دەکات : دەبێت ئەم كارە بكەیت


جارێکی تر ترەمپ هەڕەشە لە سودانی دەکات : دەبێت ئەم كارە بكەیت
باسک نێت

نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری بارمتەكان ئاماژە بەوەدەكات بۆ ئەوەی محەمەد شیاع سودانیببێتەوە بە سەرۆك وەزیران دەبێت بۆ جیهانی بسەلمێنێت كە شایەنی ئەو پۆستەیە، ئەوەش بە ئازادكردنی بارمتەیەكی ئیسرائیلی دێتە ئاراوە لای گروپە چەكدارەكانی عێراق.

ئادەم پۆلەر، نێردەی تایبەتی ( دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری بارمتەكان سەبارەت بە ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكە لە بەغداد پەیامێكی بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق هێناوە و ئەوەی ڕاگەیاندووە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەرفەتێكی لەبەردەستدایە و ئێستا كاتی ئەوەیە پیشانی جیهانی بدات ئایا شایەنی ئەوەیە ببێتەوە بە سەرۆكوەزیران یاخود نا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر سوودانی نەتوانێت بارمتە ئیسرائیلییەكە (ئیلیزابێس تسۆركۆف) ئازاد بكات، ئەوا پێویستە لە پۆستەكەی دەربكرێت، چونكە ئەمە یەكەمجار نییە باس لەم كەیسە بكەین، پێشتریش سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڵێنیدا بە ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكە، بەڵام ئازاد نەكرا.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە سەرەتای ساڵی٢٠٢٢دا (ئێلیزابێس تێسكۆرف) بە مەبەستی ئامادەكردنی دكتۆرا بەناوی زانكۆی پریستۆن-ی ئەمەریكییەوە بە پاسپۆرتە ئیسرائیلییەكەی گەیشتە عێراق و لە ئایاری ساڵی ٢٠٢٣دا بێسەروشوێن بوو، دواتر دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەكرد، كە ئەو لێكۆڵەرە لەلایەن (حزبوڵا) دەستبەسەر كراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close