ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر عێراق ئاشكراده‌كرێت وهۆشداری دەدرێت

مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر عێراق ئاشكراده‌كرێت وهۆشداری دەدرێت

باسک نێت
ڕۆژنامەیەك بلاویكردۆتەوە كە لەئێستادا عێراق لەوڵاتێکی ترانزێت‌و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانەوە گۆڕاوە بۆ بەرهەمهێنەرو هەناردەکردنیان، ئەم پەرەسەندنەش عێراق دەخاتەسەر ڕێگایەکی هاوشێوەی مۆدێلی سوریا.

لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی عەرەبی لەندەنی لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە:”لێکۆڵینەوەکان بونی کارگەی بەرهەمهێنانی مادە هۆشبەرەکانیان لەناو خاکی عێراقدا ئاشکراکردوە، ئەمەش گوزارشتە لەوەی وڵاتەکە چوەتە قۆناغێکی مەترسیداری بڵاوبونەوەی ئەو دیاردەیە”.

ئەوەش خراوەتەروو : “سەرچاوە عێراقییەکان هۆکاری ئەم پێشهاتە مەترسیدارە دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کەمیلیشیا چەکدارییەکان بەرهەمهێنان‌و بازرگانیکردن بەمادە هۆشبەرەکان وەک سەرچاوەیەکی سەرەکیی بۆ دابینکردنی بودجە بۆ چالاکییەکانیان بەکاردەهێنن، لەبەر ڕۆشنایی زیادبونی پێداویستییە داراییەکانیان بۆ چەک‌و پێدانی موچەی ئەندامەکانیان”.

هاوكات سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، چاوپۆشیی‌و خاوبونەوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لەچارەسەرکردنی ئەم پرسە دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەریی سیاسیی ئەو گروپانە، سەرەڕای داواکاری بەردەوام بۆ ئاشکراکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان.

رۆژنامەكە لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئەوەی خستۆتەروو كە سەرەڕای ئەو ئیرادە پتەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمنی عێراقەوە نیشانیدەدرێت لەمامەڵەکردن لەگەڵ تاوانەکانی پەیوەست بەمادە هۆشبەرەکان‌و ئەو هەوڵە ڕونانەی کە دەیدەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی فراوانبونی ئەو دیاردەیە، هێشتا مامەڵەی فەرمی لەگەڵ مەلەفی تاقیگەکانی بەرهەمهێنانی مادە هۆشبەرەکاندا ڕێژەیەکی زۆر نهێنی‌و ناڕۆشنیان پێوەدیارە، کە ئەوەش هۆکارەکەی بۆ ئەو گوشارە زۆرە دەگەڕێتەوە کە لەسەر دەزگا ئەمنییەکان‌و تەنانەت دەسەڵاتی سیاسیش هەیە، بەوپێیەی لایەنی دەستڕۆیشتوو دەستی لەو پیشەسازییەدا هەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close