ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

گروپە چەكدارەكانی عێراق ئامادەنین چەكەكانیان دابنێن

گروپە چەكدارەكانی عێراق ئامادەنین چەكەكانیان دابنێن

باسک نێت
رۆژنامەی (العربي الجدید):
لایەنە سیاسیەكانی عێراق، جەخت لەبوونی ئاستەنگی ئەمنیی و سیاسی و دەرەكی دەكەنكە روبەڕوی حكومەتی سودانی بووتەوە، لە دۆسیەی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان لەناو دامەزراوە ئەمنیەكانی عێراق و داماڵینی چەكەكانیان، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو فشارانەی كە روبەڕوی عێراق بووەتەوەو، هەڕەشەكان خۆی لە ئەگەری كردنە ئامانجی ئەو گروپانەدا دەبنێتەوە لە ئایندەدا.

سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی (21) مانگی كانوونی رابردوو، جەختیكرد لە تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان لەچوارچێوە یاسایی و دامەزراوەییەكان، هاوكات فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەش وتی: وڵاتەكەی دەستیكردووە بە گفتوگۆ لەگەڵ گروپە چەكدارەكان بۆ دەستبەرداربونیان لە چەكەكانیان و تێكەڵبونیان بە هێزە ئەمنیەكان.

ئەسكەندەر وتوت، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: حكومەتی عێراق ناچارە لە بەردەوامبون لە پرسی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان، جوڵەیەكی حكومی راستەقینەش هەیە لەو چوارچێوەیەدا بەڵام كارەكە ئاسان نیە، بەتایبەت كە گروپە چەكدارەكان پێداگری دەكەن لەسەر كاری مقاوەمە بە پاساوی بوونی سوپای ئەمریكا لە عێراق.

“حكومەتی عێراق هیچ هەژمونێكی نیە بەسەر گروپە چەكدارەكاندا، حكومەتیش نایەوێت هیچ پلانێك دژیان لەڕێی بەكارهێنانی هێزەوە جێبەجێبكات، بەلایەوە باشە لەڕێی گفتوگۆوە ئەو كارەبكات، ئەوەش وایكردووە كارەكە زۆر سەخت بێت”.

“گفتوگۆی نێوان حكومەت و گروپە چەكدارەكان پێویستی بەكاتێكی درێژ هەیە، هەر لایەنەو داوای گەرەنتی دەكات لەپێناو جێبەجێكردنی ئەوەی لایەنی بەرامبەر دەیەوێت، تائەم ساتە گروپەكان هیچ وەڵامێكی هەنگاوەكانی حكومەتیان نەداوەتەوە، سەرەڕای بوونی مەترسی لەسەر ئەو گروپانە لەكاردانەوەی ئەمریكاو ئیسرائیل لەماوەكانی داهاتوودا.

لای خۆیەوە، عەلی زوبەیدی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان رایگەیاندووە: داماڵینی چەكی گروپەكان یەكێكە لەسەخترین ئەو ئەركانەی كە حكومەتی ئێستای عێراق ئەنجامیدەدات، جەختیشكردووە لەوەی، حكومەت روبەڕوی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە لەو دۆسیەدا، چونكە هەندێك لە گروپەكان پێداگرن لەسەر كاری جیهادی، ئەوەش وایكردووە سودانی لە دۆخێكی خراپدابێت، لەكاتێكدا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوەڕوانی ئەوەیە حكومەتەكەی چی دەكات لەو دۆسیەیەدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close