ئابووریجیهانڕاپۆرتعێراقهەواڵ

عێراق رۆژانە (46) هەزار بەرمیل نەوت بۆ بازاڕەكانی ئەمریكا دەنێرێت

عێراق رۆژانە (46) هەزار بەرمیل نەوت بۆ بازاڕەكانی ئەمریكا دەنێرێت
باسک نێت
به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا:

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا لة (38) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوە بۆ (46) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبووەتەوە

لە ئێستادا عێراق پلەی دەیەمی گرتووە لە لیستی گەورەترین دابینکەرانی نەوتی خاو بۆ بازاڕەكانی ئەمریکا

کەنەدا بە دابینکردنی 3 ملیۆن و 926 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، لە پلەی یەکەمی لیستەکەدایە.

ڤێنێزوێلا بە 599 هەزار، سعوودیە بە 347 هەزار، مەکسیک بە 297 هەزار و کۆڵۆمبیا بە 239 هەزار بەرمیل نەوت، پلەکانی دووەم تا پێنجەمیان گرتووە.

بەرازیل بە 235 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە پلەی شەشەم دێت، نێجیریا بە 232 هەزار لە پلەی حەوتەم، ئەرجەنتین بە 173 هەزار لە پلەی هەشتەم و گویانا بە 65 هەزار بەرمیل لە پلەی نۆیەمدا دێن. عێراق بە دابینکردنی 46 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە پلەی دەیەمدا جێگیر بووە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close