
رۆژنامەی المدی:
عەلی زەیدی بۆ جاری دووەم هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوەی كردووە
باسک نێت
رۆژنامەی “المدی” لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا ناکۆکییەکی توند سەریهەڵداوە، ئەوەش دوای بڕیاری یەکێک لە سەرکردەکان بە بۆردومانکردنی وڵاتێکی عەرەبی دراوسێ، هاوکات عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بۆ جاری دووەم هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی کردووە.
رۆژنامەكە لە وردەكاری راپۆرتەكەیدا دەڵێت:
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، بۆ جاری دووەم هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی کردووە.
ئەم هەڕەشەیە لەکاتێکدایە ناکۆکی توند لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی سعودیە لەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە دروستبووە.
زەیدی پێشتر هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی کردبوو ئەگەر نەیتوانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی جێبەجێ بکات.
گرووپە چەکدارەکان تا رۆژی هەینی مۆڵەتیان بە حکومەت دا تا وەڵامی سعودیە بداتەوەو هەڕەشەی ئەوەشیان کرد، کە ئەگەر حکومەت پابەند نەبێت بەشێوەیەکی تاکلایەنە مامەڵە دەکات.
گروپە چەکدارەکان فشاریان خستە سەر زەیدی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەردانە پلان بۆ داڕێژراوەکەی بۆ سعودیە.
زەیدی ئومێدی لەسەر ئەو سەردانە هەڵچنیبوو تا سەرمایەگوزاری سعودیە لە نێو ئەم قەیرانی داراییەدا رابکێشێت بۆ عێراق.
گرووپەكان داوایان كردووە رێكارەكانی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت رابگیرێت، بەو پێیەی دوای بۆردومانەکەی سعودیە پاساوەكانی خۆی لەدەستداوە.
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ناکۆکییەکی توندی بەخۆوە بینیوە، دوای ئەوەی باس لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئوردن كراوە لە خاکی عێراقەوە.
راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە سەرایای ئەولیای دەم ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرش، هەروەها ئوردن بەغدادی ئاگادارکردووەتەوە، تۆڵەی هەر هێرشێک دەکاتەوە کە لە عێراقەوە بكرێتە سەری.
لە ناو کۆبوونەوەكەدا ناكۆكی لە نێوان سێ سەرکردەی شیعەدا سەریهەڵداوە، کە دوانیان باڵی چەکداریان هەیە، بەهۆی رەتکردنەوەی سەرکردەیەک بۆ پابەندبوون بە هەڵوێستی حکومەت.
چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری لە هەڵوێستی فەرمی دەکات، جگە لە سەرکردەیەک کە هەژموونی بەسەر سەرایای ئەولیای دەم هەیە.
بەغداد لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا میوانداری حەوت کۆبوونەوەی عێراق و سعودی کرد بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی سەر شانشینی سعودیە.
لێکۆڵینەوەکانی عێراق، بە بەشداری ئەمریکا، بەڵگەی قەناعەتپێکەریان بەدەست نەهێناوە کە بیسەلمێنێت هێرشەکان لە خاکی عێراقەوە سەرچاوەیان گرتووە.
ئەو گریمانانەی کە خراوەتەڕوو بەرپرسیارێتیەكە دەخاتە ئەستۆی گرووپە چەکدارەکان، حوسییەکان، یان ئەگەری بوونی یەکەکانی ئیسرائیل لە بیابانەکانی سەماوەو نەجەف.
راپۆرتەکان باسیان لە بوونی چەكدارانی حوسی کردووە لە جورف لسەخر، لەگەڵ ئاماژەدان بە کۆبوونەوەکانی پێشووی حوسییەکان لە ناوخۆی عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی تۆمەتباركراوە بە کەمتەرخەمی لە مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشەکانی ئەم دواییە بوو.




