نوسەران

پرسیارو وەڵامە شەرعی یەکان

پرسیارو وەڵامە شەرعی یەکان
زۆرێک لە خوشکان پرسیاری ئەوەیان کردوە ئایا بەبونی قەرزی ڕۆژوی رەمەزان چۆن لە خێری گرتنی سوننەتی شەوال بێ بەش نەبن ئایا شێوازی گرتنەکەی بۆ ئافرەتان چۆنە ؟

لیلی علی عبدالعزیز


بسم اللە الرحمن الرحیم
الصلاةوالسلام علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه ومن والاه
واما بعد
سەبارەت بە رۆژوی سوننەتی شەوال کە زۆرێک لەخوشکان پرسیاری لەسەر دەکەن چونکە وەک دەزانین ئافرەت ئەو مۆڵەتە شەرعی یە ی کەخوای گەورە بۆی داناوە چەند ڕۆژێک لە رۆژوی مانگی ڕەمەزان دەخوات وژمارەی ئەو رۆژانەی ئافرەت تیایدا دەکەوێتە حەیزەوەو نوێژو رۆژوی لەسەرنیە دیاری نەکراوەو لە ئافرەتێکەوە بۆ ئافرەتێکی تر وە لەشوێنێکەوە بۆشوێنێکی تر جیاوازە ۰
سەبارەت بەپرسیاری خوشکان و خەم و سوربونیان لەسەر بەدەستهێنانی خێرو پاداشتی شەش رۆژی شەوال کە سوننەتێکی موستەحەببەو لە فەرمودەی سەحیحدا هاتوە كما في حديث أبي أيوب رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : ” من صام رمضان وأتبعه ستا من شوال كان كصيام الدهر . ” رواه مسلم وأبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه۰۰۰۰
لەگەڵ بونی ئەو قەرزەی لەسەر ئافرەتانەو بەدەستهێنانی پاداشتی ٦ ڕۆژی شەوال

دەکرێ ڕای زانایان بکەین بە دو بەشەوە
۱–هەندێک لەبەر مانای فەرمودەکە کەدەفەرموێ مانگی رەمەزان بگرێ و بەدوایدا شەش ڕۆژ لە شەوال ئەوا ڕایان وایە بۆ تەواوکردنی ڕۆژوەکانی مانگی ڕەمەزان و بەدەستهێنانی پاداشتی تەواو سەرەتا قەرزەکان بدرێتەوەو پاشان بەدوایدا شەشی شەوالەکە بگرێت کەلای خۆمان بە شەشەڵان ناو دەبرێت۰
۲–لە بەرامبەر ئەم ڕایەدا جمهوری زانایان دەڵێن دروستە با قەرزیشی لەسەر بێ شەشەڵانەکە بگرێت پاداشتی دەست دەکەوێت و دواتر هەرکات کرا تا هاتنی رەمەزانی داهاتو بۆی هەیە قەرزەکانی باتە وە کە ئەم ڕایان پەسەندترەبەبەڵگەی ئەوەی
ا۰۰قورسە بۆئافرەت قەرزیش باتەوەو شەشەڵانەکەش بگرێ چونکە ئافرەت هەیە قەرزی زیاتر ە ولەشەرعیشدا یەک ڕۆژ بۆ پانزە ڕۆژ بە حەیز دادەنرێ و بۆی هەیە زۆری لێبخورێت؛جالەبەر ئەوەی خواستی لەسەر ئەو پاداشتەیە دەستی کەوێت بەبێ دانەوەی قەرزەکەشی پێش شەشەڵان هەر پاداشتەکەی دەست دەکەوێ بەویستی خوا۰
ب۰۰ئافرەت دەتوانێ لە ماوەی سەڵەکەدا قەرزەکەی بگرێتەوە وە لەئایەتی (صوم)دا ئاماژەی پێکراوە [فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ]وە لە فەرمودەیشدا حەزرەتی عائشە رەزای خوای لێبێ (فحديث عائشة رضي الله عنها تقول: كان يكون عليَّ الصوم من رمضان فما أستطيع أن أقضيه إلا في شعبان.)
کاتێک ئافرەت بۆی هەبێت هەر کات بێ تا پێش رەمەزانی داهاتو قەرزەکەی باتەوە کەواتە دەتوانێ پاداشتی شەشەڵانەکە لە دەستی نەچێت و پێش قەرزەکەی سوننەتی شەش ڕۆژی شەوال بگرێت۰
ج۰۰لە فەرمودەکە نەوتراوە( من استکمل رمضان) دەفەرموێ (من صام)ئافرەتیش ئەوەی فەرزبوە گرتوێتی و ئەویتر لەدەستی خویدانیەو عوزرێکی شەرعیە کەواتە باقەرزیشی هەبێ هەرئەکەوێتە بری( من صام )بەپێی مەفهومەکە۰
واللە اعلم

تێبینی:شەش ڕۆژی سوننەتی شەوال سوننەتێکی موستەحەبەو بە گرتنی پاداشت دەست دەکەوێ و بە نەگرتنی تاوانبار نڵبی وەک هەندێ وەک فەرزیان لێکردوە۰
وەدەتوانی شەش ڕۆژەکە بەسەریەکەوە نەبێ و یەکسەر دوای یەکەم رۆژی جەژنیش نەبێ بەڵکو لەماوەی ما نگەکە دەتوانی بیگریت۰وەهەروەها دەتوانی لە ڕۆزەکانی دوشەممەو پێنج شەممە بیگری و بکەوێتە بری ئەو سوننەتانەش۰

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close