لە ساڵیادی 16 -3 دا شایەتحاڵێك ……
بەسەرهاتێكی واقیعی دەگێرێتەوە..
کەلەشارۆچکەی خورماڵ ڕویداوە…..
گێرانەوەی / عبدالعظیم محمد
دوای نەوەی سەرەتای ساڵی هەشتاكان شەری نێوان ئێران عێراق دەستی پێكرد، دەردو مەینەتیەكانی گەلانی عێراقیش دەستی پێكرد، خورماڵ و هەورامانیش وەك ناوچەیەكی سنوری پشكی شێری لەو نەهامەتیانە بەركەوت، هەرلە تۆپ باران و ئاوارەیی و ئەنفال و راگواستن و ……هتد، تا ساڵی 1988 كۆماری ئیسلامی ئێران شەری لە سنوری هەورامان و شارەزوور و هەڵەبجە بەرپاكرد وەك هاوسەنگیەك و بۆ كەمكردنەوەی قورسایی لەسەر بەرەكانی تر ئەویش بە رێككەوتن لەگەڵ كۆمەڵێك پلەداری شیعە لە سنوریەكەدا باڵا دەست بوون وەك فەرماندەی سەربازی ، هێرشی كردە سەرسنورەكەو ناوچەكەی داگیر كرد، ئەمەش بوە هۆكارێك بۆ زیاتر بون و كەڵەكە بونی مەینەتیەكانی خەڵكی سنورەكە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە بەرواری 16-3-1988 دا رژێمی لەناوچوو بەچەكی كیمیای سنورەكەی بۆردوومان كردو بەو هۆیەوە زیاتر لە 5000 هەزار خەڵكی سڤیل بونە قوربانی و شەهید بوون ، خورماڵ و هەورامانیش وەك بەشێك لە سنورەكە و هەڵەبجە لەم مەینەتیشەدا پشكی شێری بەركەوت،
ئەوەی دەمەوێت باسی بكەم ئەوەی كە بۆردومانی ناوچەكە بە چەكی كیمیای تەنها لەو رۆژەد\ا نەبوە بەڵكوو لە ئێوارەیەكی درەنگدا لەبەرواری 17-3-1988 لەدوای ئەوەی سنورەكە بەتەواوی كەوتە دەست سوپاس ئێران ئێمە بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانەكانی رژێمی عێراق روومان كردە چەمی زەڵم و لەناو ئەشكەوتەككاندا لەگەڵ چەند ماڵێكی تری خزم و ناسراوی ناوچەكە لەوێ گیرساینەوە، لەم كاتەدا چەند ماڵێكی خزممان لە قەڵای گەراو بەهۆی بونی چەند ئەشكەوتێكی بچوكەوە كەخۆیانیان تێدا حەشار دابوو مابونەوە، لەم كاتەدا لەلایەن فرۆكەكانی رژێمی عێراقەوە بە چەكی كیمیایی ناوچەكە بۆردومان كراـ بۆ بەهاناوە چونی ئەو خانەوادانە لەگەڵ برایەكی تر بەناوی كاك ابراهیم كریم یاڵانپێی هاتین بەدەمیانەوە لەكاتی بەرێكەوتندا ئێمە دەمامكی دژە كیمیاییمان بەكارهێناو بەرێكەوتین بۆ خورماڵ بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی ئێرانی تا ناو بازاتری ئێستای خورماڵ هەڵی گرتنی ، لەوێ ئەوەی تێبینیمان كرد بۆمبێكی كیمیایی بەر ناوبازاری ئێستای خورماڵ كەوتبوو كە ئەوكات مەركەزی پۆلیسی خورماڵ بوو، بەرێكەوتین بەرەو قەڵای گەراو بۆ بەدەمەوە چونی خزمەكانمان لە نزیك مزگەوتی مەلا عبدالله ی گوڵپی دا بینیمان چەند كەسێك لە ژێر بەتانیەكدا خۆیان داپۆشیوە، كاتێك چوینە سەریان بینیمان ناسراو بوون ئەوانیش ماڵ و مناڵی كاك حاجی قادر حسین حملە بوون كەكەسایەتیەكی ناسراوی خورماڵبوو، دوای پرسیاركردن لێیان ، بەئێمەیان راگەیاند كە ئەمان باشترنت فریای ئەوانیتر بكەون لە لەناو ئەشكەوتەكانی قەڵای گەراودان، دوای بەجێهێشتنی ئەوان نزیك بنكەی تەندروستی كۆنی خورماڵ لەنێوانی مزگەووتی گەورە و مزگەوتی مەلا عبدالله دابوو بینیمان لەوێش بۆمبێكی كیمیایی لێدراوە، لەمكاتەدا خاڵە محمد خەلیفە و خێزانی دادە خانم تەواو باری تەندروستیان ناجێگیرە ، ویستمان هاوكاری بكەین بەڵام ئەویش وەك ئیسارەیەك بەئێمەی وت من باشترم فریای ئەوانی تر بكەون( ( لەم كاتەدا نمونەی صەحابەكانی پێغەمبەری خوام بیركەوتەوە كە لە غەزوەیەكدا برینداربوون داوای ئاویان كرد تا بیخۆنەوە بۆیەكەم كەسیان هێنا ئەویش وتی بیبەن بۆ براكەم تا گەشتە دواین كەس ……) ئەم دیمەنانە ی ئەوبەسەهاتەیان بیر هێنامەوە…….
بەرەو مزگەووتی گەورە رۆشتین چاومان بە شوێنی سێ یەكم بۆمب كەوت، چیمیان بینی؟؟؟!!!
لەم كاتەدا كاك صدیق قادرمان بینی كە شوان بوو بەمەبەستی دوور خستنەوەی ئاژەڵەكان لەو شوێنە بینیمان ئەو ئاژەڵە بەستە زمانانە چۆن ئەلەرزین و یەكە یەكە مردار دەبوونەوە، كاك صدیقیش خۆی دەم و لوتی خۆی گرتبوو، پرسیارمان لێكرد بۆ كوێ دەچیت وتی بەدوای منداڵەكانمدا دەرۆم شوێنی منداڵەكانمان پێ ووت ، لەم كاتەدا بینیمان دوو كەس بریندارێكیان بەرەو مزگەوتی گەورە دەبرد كاتێك نزیك بونەوە بینیمان كاك نەوشیروان محمدەو بریندارە لەكاتەدا مزگەوتی گەورە وەك بنكەیەكی تەندروستی سەرەتای چەند\ كەسێكی لێبوو كەچارەسەری برینداریان لێدەركرد، دواتر بەرەو قەڵای گەراو رۆشتین و چاومان بە چوارەم بۆمبی كیمیای كەوت كەلەناوچەكە درابوو، چوینە ئەوشوێنە بینمیمان تەنها كاك كمال كەئەوكات سەرپەرشتیاری ئاوی گۆگردیەكەی خورماڵ( گەراو) بوو لەگەڵ دایكە بەتەمەنەكەیدا بوو، لەگەڵ ئافرەتێكی بەتەمكەنی تر بەناوی ( باجی پیرۆز) ئەوەی تێبینیمان كرد ئەو دوو ئافرەتە بەتەمەن كاریگەری كیمیاییان زۆر پێوەدیار نەكەوتبوو،پرسیاری خزمانمان لێكردن كاك كمال بە ئێمەی وت كە خزمانی ئێمە لە پشتی قەڵای گەراوەوە بەرەو چەمی زەڵم رۆشتوون، بەشوێنیاندا هاتین و لە سەر رێگەی ( خورماڵ – احمداوا) بینیمانن ، وردە وردە دونیات بەرەو تاریك بوون دەچوو، ئەوانیش هەمویان بەهۆی كاریگەری دەرمانەكەوە بینایی چاویان كز بووبوو، هەرچەندە خۆشمان ئەو كیمیاییە كاری لەسەر بینای و هەناسەمان كردبوو بەڵام بەهۆی بونی دەمامكەكەوە تارادەیەك باشتربووین،
لەوكاتەدا ئەوبەسەرهاتەی كەبیرم ناچێتەوە بر ازایەكی خۆم بوو كە الحمدلله ئێستا لە ژیاندایە لەوكاتەدا تراكتۆرێك بەرەو چەمی زڤەڵم دەرۆشت برازاكەممان فرێدایە ناوی بەبێ ئەوەی بزانین بۆ كوێی دەروات، تا ماوەیەكی دواتر و گەران بەشوێنیدا سۆراخمان كردوو دۆزیمانەوە،
لەم كاتەدا كاك ابراهیم بەمەبەستی بەدەمەوە هاتنمن چوو بەدوای خزم و كەسماندا كەلە ئەشكەوتەكانی زەڵمدا بوون و تەندروستیان باش بوو ئەوانیش هاتن بەدەممانەوەو هەمومان بەرەو نەخۆشخانەكەی چەمی زەڵم برد كە لەبیناكانی زەڵم دابوو،لەمكگاتانەدا ئەو كەسانەی كە باری تەندروستی و برینداریەكەیان سەخت بوو كۆماری ئیسلامی بە فرۆكە بەرەو وڵاتی ئێرانی دەگواستنەوە بۆ چارەسەر،
بۆ رۆژی دواتر كاك فارووق حاجی مەجید یاڵانپێی كەئەوكات پێشمەرگەبوو بەرەو شاری خورماڵ هاتن ەو ئەو كەسانەی كە شەهیدبوبون بە هۆی كیمیاییەكەوە هێنایەوە لە نزیك بنی پەڵگ لە گۆرستانی (بیلال) بەخاكیان سپاردن، لەكاتی ناشتنی ئەو شەهیدانەدا جارێكی تر فرۆكەكانی رژێم بەچەكی كیمایی شاخەكانی ئەم بەرو ئەوبەری چەمی زەڵمیان بۆردومان كرد، ئەودیمەنانەم هەرگیز بیرناچێتەوە وەك دیمەنەكانی رۆژی دوای بوو( یوم یفر المرو من اخیه وامه وابیه…….) پۆل پۆل باڵندەكان بەبەرچاومانەوە دەكەوتنە خوارەوە
دواتر بەناچاری بەرەو سەرتر و كەرەجاڵ رۆشتین باوكم و خوشكێكم پێش ئێمە كەوتن، لەرێگەدا رۆشتین بینیمان باوكم لەقەراغی رێگاكەدا كەوتوە،تێبینیمان كرد گیانی تێدا نەماوە بۆیە بەناچاری بەجێمان هێشت، دوای ئێمە برایەك هاتبوو بەسەر رووداوەكەداو دەبینێت باوكم بەهۆش خۆی هاتوەتەوە ( تومەز لەهۆش خۆی چوو بوو) لەگەڵ خۆی هێتابووی بۆلای ئێمە،
ئەوەی هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە خەڵكی بەو سەرمای زستانەدا لەبری ئاگر خۆیان ئەخستە ناو ئاوەساردەكەی چەمی زەڵمەوە لەبەر پاراستنی ژیانی خۆیان،
جێی ئاماژە پێكردنە لەو كاتە نارەحەتەشدا هێشتا كۆمەڵێك كەس ئەیانتوانی هاوكاری خەڵكی تربكەن و هانی خەڵكی تریشیان دەدا كە لەبەر خاتری خوای گەورە هاوكاری یەكتربن، ئەمەش یەكێكبوو لەو دیمەنە جوانانەی كە تێبینیم كرد لەوكاتی نارەحەتیەشدا هێشتا خەڵكی بیری لەهاوكاری و یارمەتیدانای كەسانی تر دەكردەوە….
ئەوەی هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە ئەو دیمەنەبوو كەلەوكاتە نارەحەتەدا جەنابی مامۆستا احمد كاكەمحموود و چەندین پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامی بوون هاتن بەدەم لێقەوماوانەوەو هاوكاریەكی باشی ئەو خەڵكەیان كرد، ئەمە مشتێكە لە خەرمانێك لەو نەهامەتیانەی یان دیمەنێكە لەو دراما تراژیدیەی كەبەسەر خەڵكی ناوچەكەدا هاتوە دوای (32) سی و دوو ساڵ ئەم بەسەرهاتە دەگێرمەوە لەناخەوە دەهەژیچم و دەچمەوە ئەو رۆژە بەڵام پێدەچێت چەندین دیمەنی ترم بینی بێت بەڵام ئێستا تەنها ئەم چەند دیمە نەم لەبیر ماوە……
ئەوەی جێگەی داخە دوای (28) ساڵ حوكم رانی كوردی هێشتا ئاورێكی جدی لەم سنورە نەدراوەتەوەو هیچ جۆرە خزمەتگوزاریەكی ئەوتۆی كە شایەنی ئەوكارەسانەو ماندویەتی و قوربانی دانی خەڵكی ناوچەكە بێت نەكردووە بەتایبەتی خورماڵ و هەورامان كەپێشتریش لانكەی سەرجەم شۆرشەكانی گەلی كورد بوون….
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە