كوردستانهەواڵ

بەیاننامەی هەرسێ مەڵبەندی هەڵەبجە و هەورامان و میحوەری شارەزوور بەبۆنەی 32 یەمین ساڵیادی كیمیاباران كردنی هەڵەبجە

بەیاننامەی هەرسێ مەڵبەندی هەڵەبجە و هەورامان و میحوەری شارەزووری بزووتنەوەی ئیسلامیی بەبۆنەی
32 یەمیین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید

بسم اللە الرحمن الرحیم

سی و د وو ساڵ لەمەوبەر و لە ١٦/٣/١٩٨٨، ڕژێمی بەعسی فاشی، لەسەر بڕیاری سەرۆك كۆماری ئەوكاتەی عێراق صدام حسێن و لەژێر سەرپەرشتیی علی حەسەن مجید (علی كیمیاوی)، هەستان بەئەنجامدانی یەكێك لە گەورەترین تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا! كەتێیدا، لە جێی نمەی نەرمی بارانی بەهار و لەجێی بۆنی گوڵ و نێرگزی بەهار و لەجێی جریوە و دەنگی خۆشی كەو و و چۆلەكە و باڵندەكان، فڕۆكەكانی ڕژێم بەدەنگە ترسێنەرەكەیان هاتنە ئاسمانی شاری هەڵەبجەی شەهید و و هەورامان و شارەزوورو سەدان قومبەلەی پڕ لە كیمیاویان بەسەر دا باراند و پێنج هەزار خەڵكی بێتاوانی هەڵەبجە و شارەزوور وهەوڕامانیان بەو گازە ژەهراویە خنكاند و ڕۆحەكانیانی بەرەو ئاسمان هەڵفڕان.
هەرچەندە ئەم كارەساتە كورد و كوردستانی بەجیهان ناساند و بوویە هێما و سیمولی خەبات و تێكۆشان و بەرخودانی گەلی كورد.
بەڵام لەوكاتەدا وڵاتانی زلهێزی ناوچەوكەو جیهان نەك هەر ئاوڕیان لێ نەدایە و بە بەیاننمایەكیش ئیدانەی ئەم كارە نامرۆڤایەتییەیان نەكرد كە دژ بە گەلی كوردی ستەمدیدە كرا، بەڵكو زۆربەیان هاوكار و پشتیوانی ڕژێمی بەعسی فاشیش بوون !
ئەوەی جێگای داخە سەرەڕای ئەو هەموو نەهامەتی و كاولكاریەی كە بەرامبەر ئەم شارەكرا، هێشتا وەكو پێویست قەرەبوو نەكراوەتەوە و سیمایی وێرانكاری و كاولكاریەكە بە شارەكەو سنوری هەورامان و شارەزورەوە دەبینرێت و بەشێوەیەك قەرەبوو و دەستی ئاوەدانكردنەوە بە پارێزگاكەو سنورەكە نەگەشتووە كە جێی دڵخۆشی دانیشتوانەكەی بێت !
لەم ڕۆژەدا ئێمە وەك مەڵبەندی هەڵەبجە و هەورامان و میحوەری شارەزووری بزووتنەوەی ئیسلامی.
جارێكی تر ئیدانەی ئەم كارە قێزەونە دەكەین كە بوویە پەڵەیەكی ڕەش بە نێوچاوی تەواوی جیهان و ڕێز و نەوازش بۆ قوربانیانی ئەم كارەساتە دەردەبڕین و لە پەروەرێن داواكارین قوربانیانی كارەساتەكە بەبەهەشتی خۆی شادكردبێت و شیفای بەپەلەی بریندارانی ئەم كارەساتەش بدات.

مەڵبەندی یەكی هەڵەبجە
مەڵبەندی هەشتی هەورامان
میحوەری شارەزووری بزووتنەوەی ئیسلامی
15/3/2020

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close