نوسەران

پـــه‌تــــای گـــــه‌نـــده‌ڵــــی 2

بەشی دووەمی پەتای گەندەڵی

پەتای گەندەڵی
بەشی دووەم
نوسینی عیرفان شێخ عەلی عبدالعزیز

هەرێمی كوردستان دوای ساڵێ‌ 1991 بە قوتاغێكی زۆر هەستیاردا تێپەریی ئەویش شكستی صدام بوو لە جەنگی كەنداو و ڕاپەرینی جەماوەریی خەڵكی كوردستان و گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەیی كوردستان بوو چ لە بەرەیی كوردستانی و بزووتنەوەی ئیسلامیی بۆ شارەكان بەمەبەستی هەمانگی و سەرخستنی ڕاپەرین لێرەدا خاڵێكی وەرچەرخانی مێژوویی دروست بوو لە مێژووی كورد و هەرێمی كوردستان ئەویش پاشەكشەیی حكومەتی بەغداد بوو بەرەسمی لە هەرێم و دروست بوونی بۆشایەكی گەورەیی ئیداری و سیاسیی و ئابووری بۆ خەڵكی ڕاپەریوی كوردستان …
هاوپەیمانانی ئەمریكا ناوچەی دژە فڕینیان دامەزراند و چاودێری ناوچەكەیان گرتە ئەستۆ.. بەمەبەستی پڕكردنەوەیی ئەو بۆشاییە ئیداری و سیاسیە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە سیاسیەكانی كوردستان پرۆسەیی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان خرایە بواری جێبەجێكردن كە لە ڕوویی یاساییەوە شێوازێكی پێشكەوتووی مەجلیسی تشریعی و تەنفیزیی كاتی صدام بوو كە تا ئێستاش بەداخەوە دوایی 23 ساڵ لە حوكمی كوردیی تەنها بینایەك كە پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی تێدایە هەر ئەو بینایە كە صدام بۆ مەجلیسی تەشریعی و تەنفیزیی كوردستان دروستی كردبوو !
پرۆسەیی هەڵبژاردنی 1992 ئەو كەرنەڤاڵە مێژووییە جوانەیی كە خەڵكی لە خۆشیدا دەگریا كە دەیبست دوایی چەندین دە هە یە ئاواتەكانی دێتە دیی . بە داخەوە ماوەیەكی كورتی خایاندو ئەو خەو نە پەمەییە بۆیە دێوەزمەو سەرەتایی ناكۆكی نێوان ئەو دو هێزەیی كوردستان دو هێزی سەرەكی كوردستان ئامادەنەبوون كەسیان سەركەوتنی ئەوی دیان قەبوڵ بكات بۆیە دوایی ناو بژیوانی ئەملاو لا ڕازیی بوون بە 50 بە 50 كە ئەمە سەرەتانی گەندەڵیە لە كوردستان. هەرێم دابەش بوو بە 50 بە 50 سیستەمێكی ناتەندروستی ( محا صصە ) دورست بوو كە كارمەندانی دەزگا حكومییەكان و هێزی پێشەمەرگە و هێزی ناوخۆ و دارایی گرتەوە و كرا بە پەپەنجا بە پەنجا ، ئیتر خەڵكێكی تەكنۆقرات و خاوەن بڕوانامە ئەگەر تەزكیەی حزبی فڵان یان ئەویتری پێ نەبوایە ئەبوایە بەدوایی كاریی ئازاددا بگەڕایە یان ئاوارەیی وڵاتان بوایە ، ئەو بۆشاییە ئیداری و سیاسییە بەكێ‌ پڕكرایەوە؟ دیارە بەو كەسانە پڕكرایەوە كە یان پێشمەرگە بوون و خەباتی شاخیان هەبوو گیان فیدابوون بۆ گەلەكەیان و مشروعیەتی شۆڕشگێڕیان هەبوو ، بەڵام بەهۆیی دابڕانیان لە ناوەندەكانی خوێندن دەگونجی مشروعیەتی زانستیان نەبێ و ئاشنانەبن بە بەڕێوەبردنی دەوڵەتی كە ئەم وتە هێچ لە پیرۆزیان كەم ناكاتەوە، چینی دووەم پاشماوەیی بەعسی ئەو 250 هەزار چەكدارەیی كە لەگەل َ رژێم بوون كە ئەمانە بوونە جێگایی ڕاكێشانی و كێشمەكێشی ئەو دو حزبە بۆ بەهێزكردنی پێكەیی خۆیان. لە ڕووی كۆمەڵایەتیەوە هەروەها لە بڕی هاندانو زەمین رەخساندن بۆ ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی دەستەڵاتی كوردی هەمان سیاسەتی بەعسی زیندو كردووە لە پاراستنی روحی قەبیلە گرای تەرخان كردنی بڕێكی زۆر داهاتی خەڵكی كوردستان بۆ دێوە خانانەیی قەبیلەكان دانی ئیمتیازات بە رئیسی قەبیلە كردنەوەیی فەوج و هێز بە ناویی ئەم قەبیلە و ئەو قەبیلە . بەم ڕەفتارە یش رۆحی قەبیلە گەرایی و عەقلی قەبیلە زۆر لە جاران بەهێزتر بوو تاوایی لێهاتووە لە زۆر شوێنی هەرێم رێگرە لە دادگاو چەسپاندنی قانوون.
لە ڕوویی ئابووریشەوە دەست گیرا بەسەر بازگە سنوریەكاندا و كارگەو زەویی میری و لەبەرژەوەندیی ئەو سیستەمەدا بەكار بێت .. خاڵێكی زۆر گرنگ كە ڕێكخراوی شەفافیەتی نێو دەوڵەتی بەگەندەڵی گەورە ناویی دەبات و دواتر لە بەشەكانی تردا باسی دەكەین گەندەڵی خارجی یە بە مانای ئەوەیی ڕێگەدان بە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و كۆمپانیا گەورەكان كە كەرەستەیی خراپی خۆیان لە هەرێم ساغ بكەنەوە بەم گەندەڵیە كەرتی ئابوری و تەندروستی و كشتوكاڵی گورزێكی گەورەیی بەردەكەوێت.
بۆ نموونە رێكخراوی X گەنمی لە كەنەداوە دە هێنا بۆ عێراق بە 250 دۆلار ساڵانی نەوە دەكان ئێمە هاوارمان دەكرد كە گەنمی خۆمان بكڕێت بە 100 دۆلار نەیدەكڕی بەمەش جوتیارانی خۆمان و كەرتی كشتوكاڵی لە كار دەخست، ئەمەش ئامانجی هەموو كارتڵە سەرمایە دارییە كانی دونیایە كە دەیانەوێت ئەم میللەتانەی ژێر دەست بازارێك بن بۆ ساغ كردنەوەی كاڵاكانی خۆیان لە كۆمەڵگەیەكی بەرهەم هێنەرەوە ببنە كۆمەڵگەیەكی بەرهەمخۆری ئەوان !!!!!
كە باسی لە ناتەندروستی سیستەمی سیاسی دەكرێت و دەوترێت گەندەڵی سیستماتیكە لەم هەرێمە مەبەست لەو حاڵەتە نا تەندورستە بووە كە ئەو سیستەمە ناتەندروستەیی هێناوەتە ئاراوە . ئەو هەوڵانەیی كە لە ماوەیی ڕابردوودا نرابێت بۆ چاكسازیی لەو سیستەمە زۆر لەوە كەمتربوو كە نراوە بۆ ڕێگرتن لە چاكسازیی و پارێزگاریی لەو ئیمتیاز و دەستكەوتە مادییانەی كە خەڵكێكی كەم لێی سوودمەند بووە، بۆیە تا ئێستاش ئەو سیستەمە ناتدروستە بەردەوامی بەژیانی خۆیی ئەدات و بەرەنگاریی هەموو هەوڵەكان بۆتەوە.
گەندەڵی پێوانەیی خۆی هەیە ناكرێـت بە هەر سیستەمێك خۆشت نەوێـت بڵێی گەندەڵ یاخود خۆشت ویست بڵێی دەست پاك و دور لە گەندەڵی…
بۆ ئەوەیی لەم مزایەدەیە دەرچین پێم باشە پێناسەیی گەندەڵی بكەین و پێوەرە جیهانیەكان چین لەم بارەوە باس بكەین بۆ ئەوەی گەندەڵی بناسین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close