نوسەران

پـــه‌تــــای گـــــه‌نـــده‌ڵــــی 1

په‌تای گه‌نده‌ڵی

په‌تای گه‌نده‌ڵی
نوسینی
م.عيرفان على عبدالعزيز
به‌شی یه‌كه‌م
گه‌نده‌ڵی وه‌ك په‌تایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌درێژايی مێژووی مرۆڤ بونی هه ‌بووه‌ و له‌به‌رهه‌می ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ نا ته‌ندروستیه‌ی مرۆڤدا هاتۆته‌ ئاراوه‌ خۆی خزاندوه‌ته‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیان چ (رۆحی _سیاسی_فه‌رهه‌نگی _كۆمه‌ڵایه‌تی) تا وای لێهاتوه‌ كۆمه‌لگا بوه‌ته‌ دوو جه‌مسه‌ر چینی زۆرداران و چینی هه‌ژارو چه‌وساوه‌ و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بێده‌ره‌تان . زه‌ڕوزۆرداران به‌ زه‌بری ئه‌و هێزه‌ ماددیه‌ كه‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ بووه‌ توانیویانه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنن , زۆرینه‌ی خه‌ڵك بۆ مه‌رامی خۆیان به‌كار بهێنن . به‌درێژای مێژووی مرۆڤیش زه‌وی خاڵی نه‌بوه‌ له‌ له‌ كه‌سانی پاكو بێگه‌رد كه‌ ئاماده‌ی هه‌موو گیان فیداكاریه‌ك بوون بۆ گێرانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ فیتره‌ته‌ پاكه‌كه‌ی خۆی وه‌ بۆ به‌ گژداچونه‌وه‌ی زاڵمان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌شی به‌خت كردنی گیانی خۆیان بوبێت, لێره‌دا پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاكان نمونه‌ی هه‌ره‌ جوانی مرۆڤایه‌تین كه‌ له‌پێناو ئازاد كردنی مرۆڤه‌كاندا ئاماده‌ بوون گیانی خۆیان به‌خت بكه‌ن وه‌ك له‌ قورئاندا هاتووە ( إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِي الْأَرْضِ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا يَسْتَضْعِفُ طَائِفَةً مِنْهُمْ يُذَبِّحُ أَبْنَاءَهُمْ وَيَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ ۚ إِنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ) چیرۆكی موسا و فیرعه‌ون و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاە والسلام) نمونه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن له‌و خه‌باته‌ی كه‌ كردویانه‌ بۆ رزگاركردنی مرۆڤ له‌ چنگی زه‌روزۆرداران به‌ درێژای مێژووی مرۆڤایه‌تی .. پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاكان چۆن مرۆڤیان له‌ خورافات و به‌ندایه‌تی كردن بۆ دارو به‌ردو مرۆڤ ڕزگار كردوه‌ وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی جوان و ته‌ندروستیان له‌گه‌ڵ خوداوه‌ند بۆ سازداون هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤیشیان پشتگوێ نه‌خستوه‌ به‌ڵكو دوهه‌م په‌یامیان له‌ دوای یه‌كتا په‌رستی داد په‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ مرۆڤیان ڕزگار كردوه‌ له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ به‌ ده‌ستی مرۆڤ .. ئێستا چی ده‌گوزه‌رێت له‌ كوردستان: دوای هه‌زاران ساڵ له‌ هزری ده‌وڵه‌تداری له‌م سه‌رزه‌مینه‌ی عێراق و كوردستان كه‌چی ئێستا له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێمه‌ نمونه‌ی جوانتریت ده‌وڵه‌تی دونیا بێت له‌ ڕووی رێكخراوه‌یو دوری له‌ گه‌نده‌لًی كه‌چی 177 هه‌مین وڵاته‌ له‌و بواره‌دا , هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له‌ عێراق له‌و ڕیزبه‌ندیه‌دا له‌ دوای جیبۆتی و هاوشێوه‌ی سودان و صۆماڵ دێت كه‌ ئه‌وه‌ش شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ……

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close