كەش و هەوا
بەفر و باران دەست پێدەکات

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 12-1-2026 کاریگەری ئەم شەپۆلە دەست پێدەکات تا شەوی چوارشەممە و لە کاتەکانی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە کۆتای دێت .بەفر بارین لە سەر شاخە بەرزەکان ئەو ناوچانەی بەرزیان لە 1000 مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزترە بەفری دەبێت لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆڵە . سەنتەری پارێزگاکانی ( سلێمانی هەڵەبجە دهۆک) ئەگەری بەفری دەبێت لە ڕۆژی چوارشەممە . سەبارەت بە باران بارین شێوازی دابارین نمە بارانی بەردەوام و هەندێ کات لێزمە بارانی دەبێت بە تایبەت سنووری ئیدارەی زاخۆ و ڕاپەڕین .لەگەڵ باران بارین هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت و خێرای با لە ڕۆژی سێ شەممە زیاد دەکات بۆ سەروی 25 کم لە کاتژمێرێکدا , پلەکانی گەرما لە ڕۆژی چوارشەممە زیاتر نزم دەبێتەوە .
11-1-2026
کەشناسی هەرێمی کوردستان
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

