كەش و هەوا

بەفربارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی کانونی یەکەمی 2025، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەکاتەکانی بەیانی شەپۆڵێکی تری بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەجۆرێک لەکاتەکانی بەیانی سەرەتا لەناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە, لەزۆربەی ناوچە شاخاووییەکانەوە هەروەها سەنتەری پارێزگاکانی (دهۆک , سلێمانی, هەڵەبجە ) وە دەوروبەری سەنتەری پارێزگاکانی ( هەولێر و کەرکوکیش) دەگرێتەوە لەگەڵ نمە باران لەناوچە نزمەکانی هەرێم, پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نەبێ دابارینی کرێوە بەردەوامی دەبێت، سەبارەت بە بری دابارین بۆ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان پێشبینی (15-30 )ـسم وە بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکان (5-15 )ـسم دەبێت.

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو ( 5- 8 ) پلە نزم دەبنەوە بە جۆرێک لەزۆربەی ناوچەکان لەسفری سلییزی نزیک دەبنەوەوە و ناوچە شاخاوییەکان لەژێر سفر دەبن

سبەى سێ شەممە 30ـی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەڵام لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

پلەکانی گەرما بەگشتی بەنزمی دەمینێتەوە و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ تەنها ناوچە نزمەکان نەبێ ( 1-2 )پلە بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : سفر پلەی سیلیزی
دهۆک : 1- پلەی سیلیزی
زاخۆ : 2- پلەی سیلیزی
کەرکوک : 6 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 2 پلەی سیلیزی
سۆران: 1- پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 1- پلەی سیلیزی
ئامێدی: 4- پلەی سیلیزی
گەرمیان : 7 پلەی سیلیزی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close