بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستان

بازنەی دووی(سلێمانی-گەرمیان- راپەڕین)ی هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە بەرواری ٢٧ / ٧ / ٢٠٢٤ بازنەی دووی(سلێمانی-گەرمیان- راپەڕین)ی هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.

هاوکات تاوتوێی ڕاپۆرتی بازنەکە کرا و بەرنامە و پلانی گونجاو بۆ بازنەی دووی هەڵبژاردن دیاریکرا و تەئکید لە جێبەجێکردنی پلانەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی.
داواشی لە ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد، بەپەرۆشەوە کار بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە و سەرخستنی کاندیدانی باسک بدەن.
بەڕێزیان گوتیشیان پێویستە هەڵبژاردنەکان لەوادەی خۆیدا جێبەجێ بکرێت بەو شێوەیەی کە سازانی نیشتمانی لەسەر بکرێت و دووربێت لە ساختەکاری.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close