
باسک نێت
ماڵپەڕی بەغدا الیوم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوەتەوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، “ئەو لیستانەی حکومەتی هەرێم ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات وردبینییان بۆ کراوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتووشدا دەست بە دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەران لە کوردستان دەکرێت”.
بڕیارە وەزارەتی دارایی فیدراڵی بڕی 950 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە