
ناتانیاهۆ تەواوی هاوكارییە مرۆییەكانی بۆ غەززە راگرت
باسک نێت
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بڕیاریداوە سەرجەم هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە رابگرێت لەگەڵ کۆتایهاتنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست لە غەززە.
نوسینگەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل ڕێگە بە ئاگربەست نادات بەبێ ئازادکردنی رفێنراوەکانمان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر حەماس بەردەوام بێت لە رەتکردنەوەی ئازادكردنی رفێندراوەکان، ئەوا لێكەوتەی تری دەبێت.
کەناڵی (12)بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ئەو بڕیارەی داوە لەبەر رۆشنایی کۆتاییهاتنی ئاگربەست بەشێوەیەكی فەرمی لە رۆژی شەممەدا، هاوتەریب لەگەڵ رەتکردنەوەی حەماس بۆ درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەکە.
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان باسیان لەوە دەكەن، ناتانیاهۆ شەوی شەممەی رابردوو بڕیارێکی پەسەند کردووە بۆ رێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە.