جیهانهەواڵ

ئەمریکا بەم رێگەیە ویستوویەتی سەرۆکی فەنزوێلا دەستگیربکات

“ئۆفەری 50 ملیۆن دۆلار پێشکەش کراوە”
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، هەواڵگریی ئەمریکا هەوڵی رازیکردنی فڕۆکەوانی فڕۆکەکەی “نیکۆلاس مادۆرۆ” سەرۆکی “فەنزوێلا”یانداوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو سەرۆکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هەواڵگریی ئەمریکا لە مانگی نیسانی 2024 زانیاریی لە سەرچاوەیەکەوە لە کۆماری “دۆمینیکا” وەرگرتووە کە ڕێگەی پێداوە پەیوەندی بە ژەنەڕاڵ بیتنەر ڤیلیگاس، فڕۆکەوانی سەرۆکی ڤەنزوێلا بکەن.

بریکاری هەواڵگری ئەمریکا، بەڵێنی بە فڕۆکەوانەکە داوە کە “زۆر دەوڵەمەند دەبێت و لەلایەن گەلەکەیەوە خۆشەویست دەبێت”. ئەو پاداشتەی کە پێشکەشی کراوە ٥٠ ملیۆن دۆلار بووە.

ئەو شوێنانەی دیاریکرابوون بۆ دەستگیرکردنی بریتی بوون لە “پورتوگال، کۆماری دۆمینیکا و بنکەی ئەمریکا لە کەنداوی گوانتانامۆ لە کوبا”.
ئەو بریکارە ئەمریکییە چەندین جار هەوڵیداوە پەیوەندی بکات بە فڕۆکەوانەکەوە ، بەڵام فڕۆکەوانەکە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو ژمارەکەی بلۆک کردووە.

پێشتر ئیدارەی ئەمریکا “مادۆرۆ”ی بە گەندەڵی و تێوەگلانی لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەوە تۆمەتبار کردبوو بۆ ئەو مەبەستەش چەند کەشتییەکی فەنزوێلی لە دەریای کاریبی کردە ئامانج، بەڵام مادۆرۆ چەندین جار ئەو تۆمەتانەت ڕەتکردۆتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close