
ئەمریكا دەستی بە كشانەوە و چۆڵكردنی بنكە سەربازییەكانی لە عێراق كرد
باسک نێت
ئەمرۆ سێ شەممە 26 ی ئابی 2025، هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازیی (عەین ئەسەد) لە پارێزگای ئەنبار دەستیان بەكشانەوە كرد و عێراقیان بەرەو سوریا بەجێهێشت .
میدیای عێراقی دەڵێت “هێزەكانی ئەمریكا بە دەیان بارهەڵگر ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی جۆراوجۆر، بنكە سەربازییەكەیان چۆڵكردووە و بەڕێگەی نێودەوڵەتیدا بەرەو سوریا بەڕێكەوتوون”
بەپێی زانیاریی بەشێك لە میدیای عێراقی، لە سەرەتای ئەم مانگەوە هێزەكانی ئەمریكا دەستیان بە چۆڵكردنی بنكە سەربازییەكانیان لە عێراق بەتایبەتی (عەین ئەسەد) كردووە، ئەوەی ئەمڕۆ پێنجەم قۆناغی چۆڵكردنی بنكەكە و گواستنەوەی كەلوپەلەكانیانە .
ئەو هێزەی پێشتر لە بنكەی سەربازیی (عەین ئەسەد) بوون لە ئەنبار، دەڕۆنە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە سوریا و بەدیاریكراویش لە پارێزگای حەسەكە .
چەندین درۆن و فڕۆكەی شەڕكەری ئاباچی، پاسەوانیی كاروانە سەربازییەكەی ئەمریكایان كردووە لە عێراقەوە بۆ سوریا .
باسک نێت




