جیهانهەواڵ

بەپەلە هێرشی چڕی ئیسرائیلی داگیرکەر بۆسەر یەمەن

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە هێرشیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعای پایتەختی یەمەن دەستپێکردووە.

لە هەمان کاتدا کەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل تا ئێستا ١٥ هێرشی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا ئەنجامداوە.

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانی ئیسرائیل تێرمیناڵی فڕۆکەخانەی سەنعا و فڕۆکە مەدەنییەکان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانەکەی تێکشکاندووە…

هەروەها کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند فڕۆکەیەکیان لە فڕۆکەخانەی سەنعا کردۆتە ئامانج.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close