جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئەمە دەبێتە یەکەمین سەردانی شەرع بۆ ئەورووپا

ئەمە دەبێتە یەکەمین سەردانی شەرع بۆ ئەورووپا.
باسک نێت
ئەمڕۆ سێشەممە، کۆشکی ئیلیزێ بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: ماکرۆن “پشتگیریی فەرەنسا بۆ بنیادنانی سووریایەکی نوێ دووپاتدەکاتەوە، سووریایەکی ئازاد، سەقامگیر، سەروەر کە رێز لە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا بگرێت”.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە: “ئەم کۆبوونەوەیە بەشێکە لە پابەندبوونی مێژوویی فەرەنسا بەرامبەر بە گەلی سووریا کە خوازیاری ئاشتی و دیموکراسین.”
سەرۆکایەتیی فەرەنسا هەروەها دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، ماکرۆن جەخت لە “داواکارییەکانی بەردەم حکومەتی سووریا دەکاتەوە، کە سەرەکیترینیان بریتییە لە سەقامگیرکردنی ناوچەکە، بە لوبنانیشەوە.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close