
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمەریکی – سلێمانی، لە گوتارێکدا باسی لە چەند پرسێکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی کرد.
باسک نێت – سلێمانی
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیداری سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ڕابردودا سیاسه‌تێكی ئابوری خراپ په‌یڕه‌وكراوه و به سه‌دان پڕۆژه‌ی تهوانهكراو بۆ ئه‌م حكومه‌ته به‌جێهێڵدرا، به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی پڕۆژه تهواونهكراونهكان كه‌مبونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، “شانازی به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی سلێمانییه‌وه ده‌كه‌ین”.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی سوودانی لە دیداری سلێمانی:
– ژمارەی پڕۆژە وەستاوە بەمیرات ماوەكان بۆ کەمتر لە (٨٥٠)پڕۆژە کەمیکردووە، دوای ئەوەی پێشتر ژمارەیان بە هەزاران بوو.
–ئێمە دەستمان کردووە بە باڵاترین پلانی بەرهەمهێنان، بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبا و چوونە ناو پڕۆژەکانی وزەی خۆر و وزەی پاک و نوێبووەوە بۆ یەکەمجار.
-رێژەی وەستانی سووتانی غاز لەسەدا (٧٠)ی تێپەڕاندووە.
-قبوڵ ناکرێت کێبڕکێی سیاسی بگۆڕێت بۆ بەکارهێنانی زمانی ناوزڕاندن و شاردنەوەی راستییەکان سەبارەت بە ئەدای حکومەت.
-دابینکردنی خزمەتگوزاری و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هەموو عێراقییەکان، پرسێکی سیاسی و هەڵبژاردن نابێت.
-عێراق پێویستی بە چاكسازی ئازایانەو گشتگیر هەیە.
-داهاتی گومرگی بە رێژەی (128%)زیادی کردووە و رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە دابەزیوە.
-هەر لە دیدارەکەدا سودانی راشیگەیاند خۆم کاندید دەکەمەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو




