عێراقكوردستانهەواڵ

دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ جاری دەیەم لەبارەی سکاڵایەک کە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەک کە لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە کۆدەبێتەوە.


ئەو پێنج ماددەیە، تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرە بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسیی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان و لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراون.


جێی باسە، پێشتر دادگای فیدراڵی نۆ جار دانیشتنی لەبارەی ئەم سکاڵایانە دواخستووە و دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، دەیەمین دانیشتنی ئەو دادگایەیە لەسەر ئەم سکاڵایانە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close