عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ئاگاداری گروپە شاخەوانییەکان دەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ئاگاداری گروپە شاخەوانییەکان دەکاتەوە لەوەی چەند ناوچەیەک بۆ شاخەوانی بەکارنەهێنرێ و چەند رێنماییەکیشی بۆ کاتی شاخەوانیکردنیان خستەڕوو.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕیکەری هەرێم نووسراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، لەپێناو رێکخستنی کاروباری شاخەوانی و پاراستنی ژینگە، نابێت لە هیچ چیایەکی کوردستان گروپە شاخەوانییەکان شوێنی مانەوەی جێگیر دابنێن، وەک دانانی کابینە و دروستکردنی خانوو.

ئەوەش خراوەتە روو، چیای سەفین و چیاکانی سنووری سیدەکان و چیاکانی نیوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و ئێران لەگەڵ ئەو چیایانەی تاوەکو ئێستا پاک نەکراونەتەوە لە مین، نابێت شاخەوانییان تێدا ئەنجام بدرێت.

باس لەوەش کراوە، “بە هیچ شێوەیەک نابێت کامێرای درۆن لەلایەن گروپە شاخەوانییەکانەوە بەکاربهێنرێت، هەروەها نابێت بە هیچ شێوەیەک هێما و نیشانە و جی پی ئێس لەو شوێنانەی شاخەوانی تێدا دەکرێن جێ بهێڵدرێن.”

ئاماژە بەوەش کراوە، هەموو گروپە شاخەوانییەکان ئاگادار دەکرێنەوە لەوەی بەبێ رەزامەندی ئاسایش نابێت کەسانی بیانی لەگەڵ خۆیان ببەن و دەبێت نزیکی هیچ خاڵێکی ئەمنی نەکەونەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close