عێراقهەواڵ

هۆکاری هەڵنەبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق چیە

بەگوێرەی بانگەوازی پەرلەمانی عێراق بۆ پەرلەمانتاران، ڕۆژی ۹ی۱ی۲۰۲٤ واتە سێ شەممەی داهاتوو وەرزی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە.

باسک نێت
تاکو ئێستا بەهۆی ناکۆکیەکانەوە، هیچ کەسێک لەپێکهاتەی سوننە دەستنیشان نەکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەویش دوای ئەوەی حەلبوسی لە پۆستەکه دوورخرایەوه.

سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی دانانی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق، سەرچاوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە پێگەی بەغداد ئەلیەومی ڕاگەیاندووە، دوو هۆکار هەیە، یەکەمیان چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمان جارێ لای خۆی بمێنێت.

بەو پێیەی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کە ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگییە، هۆکاری دووەمیش چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت یەکلاکردنەوەی پۆستەکە بۆ لایەنێکی سوننە، ببەستێتەوه بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکان و بەرامبەر پێدانی پۆستەکە بە لایەنێک سازشیان پێبکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close