جیهانكوردستانهەواڵ

لەم شارەی کوردستان سێ کەس بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوە گیانیانلەدەستدا

لە شاری ماکۆی پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس بەهۆی خواردنەوەی مادە کحولییەکانەوە گیانیانلەدەستدا و 20 کەسی دیکەش ژەهراویبوون.


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو چەند کەسێک بەهۆی خوارندەوە کحولییەکانەوە ژەهراویبوون، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ، سابر جەعفەری، داواکاری گشتیی شاری ماکۆ لە لێدوانێکدا وتی: “ئەو کەسانە ماددەی کحولیی ساختەیان خواردووەتەوە، لەبەر ئەوەی بابەتەکە زۆر هەستیار بووە، دەستبەجێ بڕیاری لێکۆڵینەوە دراوە و چوار فرۆشیاری مادە کحولییەکان دەستگیر کراون”.


وتیشی: “بڕیار دراوە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت، هەروەها لێکۆڵینەوە لە فرۆشی کحول بکرێت و ئەوانەی دەستیان لەم رووداوانەدا هەیە، دەستگیر بکرێن”.
بە وتەی داواکاری گشتیی شاری ماکۆ، بەهۆی ئەو خواردنەوەوە، سێ کەس تائێستا گیانیانلەدەستداوە و 20ـی دیکەش ژەهراویبوون.

باسک نێت

سەرەڕای قەدەغەبوونی کحول، ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کحولی زۆریان تێدا دەخورێتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ساڵی 2019ی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لەناو 189 وڵاتی جیهاندا، ئێران پلەی نۆیەمی بۆ خواردنەوەی کحول هەیە.


بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکانیش، ساڵانە لە ئێراندا 100 تاوەکو 120 کەس بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوە گیانلەدەستدەدەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close