كوردستانهەواڵ

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: ” بەیەک مووچە بایکۆت ناشکێت

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی:
” بەیەک مووچە بایکۆت ناشکێت”
باسک نێت

بەناوی خوای گەورەی میهرەبان

مووچەخۆرانی قووتدزراو و بەهەڵوێست

ئەمڕۆ پاش زیاتر لە (٧٠) ڕۆژ لە دەستبەسەرداگرتنی مووچەکانمان، دەسەڵاتی خۆسەپێنی تاڵانکار، هێشتا خۆی لە ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی (١٠) دەدزێتەوە و باکی بە چاوەڕوانیی و برسێتی و قەرزاری مووچەخۆران و بێبازاڕیی نییە. لە کاتێکدا دەبوو ئامادەکاری بۆ پێدانی مووچەی مانگی (١٢) بکات.

لێرەوە ڕایدەگەیەنین: پێویستە دەستبەجێ دەسەڵات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی (١٠، ١١) بکات و واز لە سیناریۆکانی دەستی دەستی و درۆ و چەواشەکاریی بهێنێت؛ ئەم کارتانە سووتاون و (تەوتین و پلەبەرزکردنەوە)مان لەبیرنابەنەوە.

مووچەخۆرانی بەهەڵوێست، بۆئەوەی ئەزموونی تاڵانکردنی (٣) مووچەی ساڵی ڕابردوو دووبارەنەبێتەوە؛ ناڕەزایەتیی و چالاکییەکانمان فراوانتر دەکەین و پاڵپشتیی بایکۆتی خۆڕسکانەی چین و توێژە جیاوازەکان دەکەین.

لە کۆتاییشدا هۆشداری بە دەسەڵاتداران دەدەین لە زیاتر دواخستنی مووچەکانمان. لە ڕۆژانی داهاتووشدا؛ فشاری نوێ و کاریگەر و سەرتاسەریی، لە بەغداد و هەولێرەوە دەستپێدەکەین و بە کەمتر لە وەرگرتنی مووچەی ئەم سێ مانگە و تەوتینکردنی مووچەکانمان لە ڕێی بانکە فیدراڵییەکانەوە، ڕازینابین.

#بەیەک_مووچە_بایکۆت_ناشکێت.

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close