جیهانهەواڵ

ئەمریکا سزای بەسەر خەزووری بەشار ئەسەددا و دوو بەرپرسی باڵا سەپاند

ئەمریکا سزای بەسەر خەزووری بەشار ئەسەددا و دوو بەرپرسی باڵا سەپاند

باسک نێت

واشنتۆن دوو بەرپرسی باڵای سەردەمی ڕژێمی ئەسەدی بە کردنی “تاوانی جەنگ” تۆمەتبار کرد، هەروەها سزای بەسەر فەواز ئەخرەس، خەزووری بەشار ئەسەددا سەپاند.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا

“ئەو دوو بەرپرسە، جەمیل حەسەن 72 ساڵ و عەبدولسەلام مەحموود 65 ساڵ، کە بەرپرسانی پێشووی هەواڵگری سووریان، تێوەگلان لە مامەڵەکردنی دڕندانە و نامرۆڤانە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان، لەنێویاندا هاووڵاتیانی ئەمەریکی، لەکاتی شەڕی ناوخۆی سووریا لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە فڕۆکەخانەی سەربازیی مەززە لە نزیک دیمەشق، بۆیە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو تۆمەتبارانە دەرچووە”.

فەواز ئەخرەس خرایە لیستی سزاکانەوە بەهۆی پێشکەشکردنی پاڵپشتی و ئاسانکاری بۆ بەشار ئەسەد سەبارەت بە بابەتە داراییەکان و خۆدزینەوە لە سزاکان”.

ناونیشانی تۆمارکراوی فەوز ئەخرەس خەزووری ئەسەد لەسەر خانوویەکی ڕۆژئاوای لەندەنە، لە ساڵی 2020دا لەگەڵ ئەسمای کچی و سەحەری هاوسەری و ژمارەیەک ئەندامی دیکەی خێزانەکەی خرایە لیستی سزاکانی ئەمەریکا.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close