عێراقكوردستانهەواڵ

لیژنەی دارایی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە گەیشتنە هەولێر

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گەیشتنە هەولێر و بڕیارە شاندەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم کۆببێتەوە.

باسک نێت

ئەمشەو پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کراوە، کە پێکهاتوون لە سەرۆکی لیژنە و ژمارەیەكی دیکە لە پەرلەمانتار و ئەندامانی لیژنە و راوێژکارانی.

ڕوونیشیکردەوە، بڕیارە شاندی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی پرسی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان كۆببنەوە.

ئاشکراشیکرد، تێیدا تاوتوێی ڕێگە چارەسەرییەکانی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی كوردستان بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، 8ی ئەم مانگە تەیف سامی وەزیری دارایی و شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق هاتنە هەولێر و پرسی مووچە و مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close