كوردستانهەواڵ

کرێکارێک گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کرێکارێک بەهۆی کەوتنە خوارەوەی جەگێک بەسەریدا گیانیلەددستدا.

باسک نێت – سلێمانی

عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ جەگێک کەوتووەتە خوارەوە و کەوتووە بەسەری کرێکارێکدا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت کرێکارەکە خەڵکی سوریایە و تەمەنی 24 ساڵە، لە نهۆمی 25 ی وەیس تاوەر جەگەکە کەوتووەتە خوارەوە و بەسەریدا کەوتووە.

باسی لەوەشکردووە، پرۆ‌ژەکە کەموکوڕیی زۆری تێدایە، دوێنێش لە هەمان تاوەردا جەگێکی دیکە کەوتووەتە خوارەوە، هۆکارەکەی نەبوونی سەلامەتییە لە پڕۆژەکەدا.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە یەکی ئایارە و جەژنی کرێکارانی جیهانە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close