
باسک نێت – گەرمیان
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، هێزه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه له به‌غداوه فه‌رمانیان پێكراوه كه به زووترین كات ده‌ستبه‌كشانه‌وه بكه‌ن.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، موقه‌ده‌م مه‌ریوان، ئامر فه‌وجى پێشمه‌رگه له سنوورى گه‌رمیان راگه‌یاند، “له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كرا و پێمانراگه‌یه‌نرا كه حكومه‌تى ناوه‌ندى فه‌رمانى به هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كردووه كه له ماوه‌ى سێ كاتژمێردا ده‌ستبه كشانه‌وه بكه‌ن و له ئێستادا پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌كه‌یان ده‌ستیپێكردووه”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 25ى ئاب، هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى هاتنه نێو کێڵگەی چاڵاو خالید له سنوورى گه‌رمیان.
له‌پاش كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زانیارییه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه و له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى خۆیان وتى: “ئه‌و ناوچه‌یه هێزى پێشمه‌رگه‌ى تێدایه. ئه‌وه‌ى روویداوه به‌زاندنى سنووره و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌نادرێت ئه‌و هێزه له‌وێ بمێنێته‌وه”.
وتیشى: “ئه‌وه‌ى روویداوه به‌بێ ئاگاداریی هێزە رەسمیەکانی ناوچەکە بووە، ده‌ستبه‌جێ داوامان ئاراسته‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندیى كردووه بۆ كشاندنه‌وه‌ى هێزه‌كه، چونكه ئه‌مه مایه‌ى قبوڵكردن نییه”.