هەواڵ
بە سەرپەرشتی ڕابەری گشتی مەکتەبی ڕێکخستن کۆبووەوە
ئەمڕۆ شەممە بەرواری ١٧/٨/٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا.
لە کۆبونەوەکەدا رابەری گشتی تیشکی خستەسەر بارودۆخی هەرێم و عیراق و جیهان، بەتایبەت مسوڵمانانی غەززە و ئەو بارودۆخە سەختەی کە مسوڵمانانی غەززە تێدا گوزەر دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باسی بارودۆخی سەختی ئابوری مووچەخۆرانی هەرێم کراو داوای کرد حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کۆتایی بە کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بهێنن و دوریخەنەوە لە ململانێی سیاسییەکانی نێوانیان، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا راپۆرتی مەڵبەند و ئۆرگانەکان خوێنرایەوە و بڕیارو راسپاردەی پێویستیان لەبارەوە درا.
هاوکات پلان و ڕاسپاردەی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان تاوتوێکران و بڕیارە تاکو وادەی هەڵبژاردنەکان جێبەجێبکرێن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە