
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لە تیکتۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکاتەوە ئاوا دەدرێتە دادگا.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردسیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لە تیک تۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بڵاو بکاتەوە، لەلایەن داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و دەدرێتە دادگا.”
ئەوەشی خستووەتە ڕوو”بەسەدان کەس لەسەر ئەوەی چەکی بێ مۆڵەتیان لابووە، پێبژاردنی دارایی (غەرامە) و بەندکراون و کەیسەکانیان لای دادگایە.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە