
چالاكوانێکی كاروباری په‌نابه‌ران ژێرئاوكه‌وتنی یەختێکی كۆچبه‌رانی له‌نێوان وڵاتی توركیا و یۆنان راگه‌یاند، ده‌شڵێت: “70 كۆچبه‌ر له یەختەکەدا بوون و ته‌نها 10یان رزگاركراون، لەو ژمارەیەش 35 هاوڵاتیی کوردی تێدابووە، کە سەرجەمیان خنکاون”.
ڕه‌نج پشده‌ری، ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانی كاروباری په‌نابه‌ران له لێدوانێكدا ڕایگەیاند: “ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له‌شاری بۆدڕومی توركیاوه به‌ڕێكه‌وتووه و رۆژی پێنجشەممە لە ئەنجامی شەپۆلی بەهێزی دەریا، یەختەکەیان ژێرئاوکەوتووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، 70 كه‌س له‌ناو یەختەکەدا بوون و ته‌نها 10 كه‌سیان ئه‌مڕۆ له لایه‌ن پۆلیسی ئیتالیه‌وه ڕزگاركراون، 60 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، کە 35 کۆچبەریان کوردن و خەڵكی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




