عێراقكوردستانهەواڵ

بڕیاردرا مووچەی مانگی چوار بە کاش بنێرێت و مانگێکی تر مۆڵەت بە هەرێم درا

دانیشتنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆتایی هات.

باسک نێت

بڕیاردرا مووچەی مانگی چوار بە کاش بنێرێت و مانگێکی تر مۆڵەت بە هەرێم درا تا پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵیی و دەستکردن بە تەوتینی موچە لە بانکە حکومییە فیدراڵییەکان بکات .

وەزیری دارایی عێراق لەسەر گرەنتی و داوای سودانی، بەلێنی داوە کە مووچەی ئەم مانگەی هەرێم بنێرێت و چاوپۆشی لە کێشەی لیستەکەی هەرێم بکرێت تەنها بۆ ئەم مانگە .

هاوکات دەبێت بۆ مانگی داهاتوو نەوت ڕادەست بکرێت و نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکرێت و پرسی تەوتین دەست پێبکات .

سەرچاوەی زانیاریی:
د.سەنگەر سەیدقادر

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close