عێراقكوردستانهەواڵ

بەشەخۆراکێکی دیکەی مانگانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: “لەم هەفتەیەدا و لەم چەند رۆژەدا لە هەرێمی كورستان دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی سێ دەكرێت.”

باسک نێت

دەشڵێت، ماوەی چەند رۆژێكە بریكارەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی خۆراك لیستی ناوی هاووڵاتییان وەردەگرن.

ڕاشیگەیاند: “بەشەخۆاكی مانگی سێی هاووڵاتییان پێكهاتووە لە شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج و نیسك.”

جەختیشی كردەوە، لە هەفتەی رابردووەوە لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی سێیەم کراوە و هاوكات ئەم هەفتەیەش بەشەخۆراكی سێیەمیش دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دووپاتی كردەوە، هەموو ئەو مادانەی بەشەخۆراك، كە دابەش دەكرێن، دوای پشكنین و دڵنیابوونەوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close