كوردستانهەواڵ

مووچەی مانگی پێنج بە پلەبەرزکردنەوەوە دابەش دەکرێت..

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر ڕایگەیاند، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە مانگی پێنجەوە بۆیان دەبەسترێت و لەو مانگەشەوە بۆیان خەرج دەکرێت.

باسک نێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند، قۆناغەکانی ئامادەکردنی لیستی پلەبەرزکردنەوە بەرەو کۆتاییە و لە سەرەتای مانگی پێنجەوە پلەبەرزکردنەوە دەبەسترێت و تاوەکو کاتی ناردی لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ بەغدا، هەموو کارەکان تەواو دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، هەموو مووچەخۆران بێ جیاوازی سەرجەم ئەو پلەبەرزکردنەوانەی هەیان بووە بۆیان هەژمار دەکرێت لەدوای ساڵی ٢٠١٥ـەوە.

لەبارەی پارەی پلەبەرزکردنەوەکانی ساڵانی ٢٠١٥ تاوەکو ٢٠٢٤ ئاماژەی بەوە کرد، ئەو پارەیە لە ئەستۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمە، بەڵام لە ئێستادا هەموو پارەکە نادات و تەنها پلەبەرزکردنەوەی مانگی پێنج بۆ مووچەخۆران خەرج دەکرێت.

ئەوەشی خستە روو، پارەی پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆران لەدوای ساڵی ٢٠١٥ـەوە تا مانگی چواری ئەمساڵ، وەک قەرز لای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەمێنێتەوە و لەگەڵ بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکەن تا رێگەچارەیەکی بۆ بدۆزنەوە و سەرجەمی پارەی پلەبەرزکردنەوە بدەنەوە مووچەخۆرانی هەرێم، یان بەغدا هاوکار بێت لە دانەوەی، یاخوود حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ئەو قەرزە بداتەوە مووچەخۆران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close