بەهۆی نەشیاوی لەکاتی گواستنەوەیدا بۆ بازاڕەکان، ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر برێکی زۆر گۆشتی ئاژەڵدا گرت و، رەوانەی لیژنەکانی قائیمقامییەتی دەکات بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی.
ئەمڕۆ شەممە له بازگه‌ی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ده‌ستی به‌سه‌ر (250) كیلۆگرام گۆشتی ئاژه‌ڵدا گرتوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی ره‌چاوی رێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كانی نه‌كردووه له‌كاتی گواسته‌وه‌یدا، به‌نیازبوه له‌بازاڕه‌كانی سلێمانی ساغیبكاته‌وه.
به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی گۆشتدا، پێیوسته ساردكه‌ره‌وه به‌كاربهێنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه رێگری لێده‌كرێت.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی گۆشته‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.