كوردستانهەواڵ

ئەو گەنجە کەرکوکییەی لەرەمەزاندا خواردنی بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت دروستدەکرد.. گیانی لەدەستدا

باسک نێت – کەرکوک

دوێنێ لەیەکەم رۆژی جەژن، لەسەر رێگەی کەرکوک – هەولێر (یونس جەبار خەیات) لەروداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

روداوەکە لەکاتێکدابوە کە ناوبراو لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی ئۆتۆمبێلەکەیان لەکارکەوتووە، کاتێک سەرقاڵی چاککردنەوەی بونە ئۆتۆمبێلێکی دیکە لەسەر هەمان رێگە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوەو خۆی پێیاندا کێشاوە، بەهۆیەوە یونس جەبار خەیات گیانی لەدەستداوەو هاوڕێکانی دیکەشی برینداربوونە.

یونس جەبار خەیات، لەنێو مانگی رەمەزاندا وەک چێشتلێنەر خواردنی بۆ دەزگایەکی بواری خزمەتکردنی منداڵانی بێ باوک ئامادە دەکرد

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close