مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک ھەشەڕەی مانگرتن و خۆپیشاندان دەکەن و مۆڵەتی ھەفتەیەک دەدەنە حکومەتی ھەرێم
باسک نێت – کەرکوک
ئەمڕۆ دووشەممە، مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی کەرکوک رایانگەیاند، ماوەی سێ مانگە حکومەتی کاربەرێکەڕ مووچەی مانگانەی پێ نەداون و داواکارن بەبێ دواکەوتن مووچەکانیان دابەش بکرێت.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، داوا دەکەن لەم هەفتەیەوە مووچەیان پێ بدرێت ئەگەر نا لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکەن.
هەر بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت داواکارن مووچەکانیان بە ئەلیکترۆنی بکرێت و بخرێتە سەربانی رافیدەین و رەشید لە کەرکوک.دەشڵێن،” پێویستمان بە پرۆژەی هەژماری منی حکومەتی هەرێم نییە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشی کوردی کەرکوک، شانبەشانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سێ مووچەی ساڵی رابردوویان فەوتاوە و لە مووچەی شەش مانگدا تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە.
مامۆستایانی ناڕازیی رایانگه‌یاند، چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد ده‌سه‌ڵات ئاسانكاری بكات و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام “به‌رده‌وام قه‌یرانی نوێ دروستده‌كات”، ده‌شڵێن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێم به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر دابه‌شنه‌كردنی موچه و پێداگیری له‌سه‌ر “هه‌ژماری من” بكات كه “گاڵته‌جاڕانه‌یه”، ئه‌وا دوای نه‌ورۆز خۆپیشاندانی بەرفراوان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.