عێراقهەواڵ

سەرۆکی حزبێک لە بەغدا کوژرا

کەمێک پێش ئێستا فازڵ مەرسومی، سەرۆکی حزبی داعی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەستڕێژی لێکرا و کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان، لە باکوری بەغداد ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گولـلەیان لە فازڵ مەرسومی، سەرۆکی حیزبی “ئەلداعی رەبانی” کرد و بەھۆیەوە ناوبراو و یەکێک لەو کەسانەی لەگەڵیدابوو گیانیان لەدەستدا،

هەر بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان، فازڵ مەرسومی لەگەل چوار کەسی تر لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوون، دواتر دەستڕێژی گولەیان لێکرا و لە روداوەکەدا سەرۆکی حیزبی “ئەلداعی رەبانی” (تەمەن ٥٦ ساڵ) و یەکێک لە ھاوکارەکانی گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، “چەکدارەکان بە ماتۆڕسکیل تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە لە نزیک پردی سووڕاوەی باکووری بەغدا، ئەمەش بووەتە هۆی مردنی و هێرشبەرەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close