لە قەزای بـــەردەڕەش مامۆستایەک خۆی سووتاند.ئەمڕۆ مامۆستایەکی وانەبێژ بەناوی (یاسر حجی نــایف) کەتەمەنی 27 ساڵەو مامۆستای وانەبێژە لە قوتابخانەی " سەنگەر" لەقەزای بەردەڕەش خۆی سوتاندو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.بەپێی زانیارییەکان، لەپاش ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە، لە سەربانی خانویەکەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوەو گیانی لەدەستداوە.