
وڵاتانی یهكێتیی ئهوروپا رێککەوتن کە غاز بە نرخێکی دیاریکراو بکڕن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزیرانی وزەی یەکێتیی ئەوروپا کۆببنەوە و میکانیزمەکە رابگەیێنن.
لە دووەم رۆژی کۆبوونەوەی سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسڵ، وڵاتانی یهكێتیی ئهوروپا ئهو رێككهوتنهیان كردوه بهشێوهیهك هەمووان پێکەوە لە 15٪ـی غازی کۆگاکراوی یەکێتیی ئەوروپا بە نرخێکی دیاریکراو بۆ کاتێکی دیاریکراو بکڕن.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزیرانی وزەی یەکێتیی ئەوروپا وردەکاریی و میکانیزمی چۆنیەتیی کڕینی غاز بە هاوبەشی و نرخێکی گونجاو بۆ کاتێکی دیاریکراو ئاشکرا بکەن. پرسی دووەمیشیان باس لە هاوکارییەکانی یەکێتییەکە بۆ ئۆکراینا و بەستنی پەیوەندیی ستراتیژییە لەگەڵ چین. ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا وتی، “سەرنجی گفتوگۆکان لەسەر ساڵی داهاتوو بوو. زۆر گرنگە ئۆکراینا داهاتێکی پێشبینیکراو و سەقامگیری هەبێت. ئۆکراینا پێی راگەیاندووین مانگانە سێ بۆ چوار ملیار یۆرۆیان دەوێت تا سەرچاوەی گونجاویان بۆ پێداویستییە سەرەتاییەکانیان هەبێت. پرسی بازرگانیی لەگەڵ چین، بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی دووەم رۆژی كۆبونهوهكه بوو، تەنیا لە ساڵی 2021 یەکێتیی ئەوروپا بە بڕی 695 ملیار یۆرۆ پێداویستییەکانی لە چینەوە هاوردە کردووە. وڵاتانی ئەندام دەیانەوێ ئەو بڕە کەمبکەنەوە و بۆ بەدەستهێنانی مادەی خاو، تەکنەلۆژیا و پێداویستییەکانیان تەنیا پشت بە چین نەبەستن و زیاتر وەبەرهێنان لەنێو خودی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە بکەن.