جیهانهەواڵ

١٠٥ سەربازی ئه‌رمینیا لە سنووری ئازەربایجان کوژران

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆڵ پاشینیان رایگەیاند، ١٠٥ سەربازی وڵاتەکەی لە پێکدادانەکانی سەر سنووری ئازەربایجان کوژراون.

نیکۆڵ پاشینیان لە گوتارێکیدا لە پەرلەمانی ئەرمینیا، زانیاریی لەسەر پێکدادانەکانی سەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ ئازەربایجان دا.

پاشینیان ئاماژەی بەوە کرد، داوای هاوکاریی سەربازییان لە رووسیا کردووە و ئاشكرایكرد، لەگەڵ هاوبەشەکانی دیکە داوایان کردووە کە ئەو پرسە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی تاوتوێ بکرێت.

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا زانیاری لەسەر زیانەکانی سوپای ئەرمینیا ئاشکرا کرد و گوتی: “بەپێی دوایین ئامارەکان، تاکو ئەمڕۆ ١٠٥ سەرباز کوژراون”.

ئازەربایجان رایگەیاندبوو، ئامادەیە بۆ رادەستکردنەوەی تەرمی ١٠٠ سەربازی ئەرمینیا کە لەو پێکدادانەدا کە بە ئیستفزازکردنی یه‌ریڤان دەستی پێکردووە.

– پێکدادانەکانی سەر سنووری ئازەربایجان- ئەرمینیا

لەسه‌ر سنووری ئازەربایجان-ئەرمینیا پێکدادانێکی چڕ لە نێوان یەکە سەربازییەکانی هەردوو وڵات دەستیپێکردبوو.

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاندبوو سوپای ئەرمینیا شەوی ١٢ی ئەیلوول و بەیانی رۆژی ١٣ئەیلوول هەڵمەتێکی ئستفزازکردنی فراوانی بە ئاراستەی داشکەسەن، کەلبەجەر، لاجین و زەنگیلان لە سنووری ئازەربایجان ئەنجامداوە.

چەند پێگەیەکی سوپای ئازەربایجان لەسەر سنوور بە چڕی تۆپباران کرابوون و ٥٠ سەربازی سوپای ئازەربایجان شەهیدببوون.

سوپای ئازەربایجان بە مەبەستی بێدەنگکردنی تۆپهاوێژەکانی هێزە چەکدارییەکانی ئەرمینیا و رێگرتن لە فراوانبوونی پێکدادانەکان، بە هەمان شێوە وەڵامی دابوویه‌وه‌ و زیانی قورسی بە یەکە سەربازییەکانی ئەرمینیا گەیاندبوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close