كوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ مامۆستایان

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی داواكاریی مۆڵەتی بێمووچەیان پێشكەشكردووە ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەكەیان، هاوكات وردەكاریی ڕێنماییەكانی تایبەت بە مۆڵەتی بێمووچە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرادەكات.

تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوایین وادە بۆ مامۆستایان كە داواكارییان بۆ مۆڵەتی بێمووچە پێشكەشكردووە 15ی 9ی 2022ە كە دەبێت فۆڕمەكە بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە.
ئاشكرایكرد، ئەو مامۆستایەی داواكاریی مۆڵەتی بێمووچە پێشكەشدەكات پێویستە پێشتر مۆڵەتی بێمووچەی نەكردبێت و دەتوانێت بۆ ماوەی دوو ساڵ مۆڵەتەكە وەربگرێت ئەگەر مامۆستایەك پێشتر مۆڵەتەكەی وەرگرتبێت مافی نامێنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو مامۆستایەی داواكارییەكە پێشكەشدەكات دەبێت لارینەبوونی بەڕێوەبەری خوێندنگە و پەروەردەكەی لەسەربێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close