عێراقكوردستانهەواڵ

سبەینێ کازمى دەچێتە سلێمانى و هەڵەبجە

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەگاتە دهۆک و سبەینێش سەردانى سلێمانى و هەڵەبجە و مەرزى باشماغ دەکات.

دواى ئەوەى ئەمڕۆ پێنج شەممە، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومەتى هەرێم کۆبوەوە، بڕیارە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ بگاتە دهۆک و چەند شوێنێک بەسەر بکاتەوە لەوانە دەروازەى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیل و لەوێش پەیامێک پێشکەش بکات.

بەپێى زانیارییەکان مستەفا کازمى ئەمشەو لە هەولێر دەمێنێتەوە و بڕیاریشە سبەینێ لەرێگەى فڕۆکەخانەى سلێمانیەوە بگاتە ئەو شارە و لەلایەن پارێزگار و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى و حیزبى پێشوازى لێبکرێت و چەند کۆبونەوە و دیدارێکیش ئەنجام بدات.

بەپێى زانیارییەکان، هەر سبەینێ سەردانى پارێزگاى هەڵەبجە دەکات و ئەگەر هەیە لەوێشەوە مەرزى باشماخ بەسەر بکاتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close