بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستان

بزووتنەوەی ئیسلامی، دەسەڵاتدارانی بەغدا و هەرێم تۆمەتبار دەکات کە بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستاون

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الْأَبْصَارُ.


٣٦ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی دکتاتۆری بەعس هەڵەبجەو دەوروبەروناچەکەی کیمابارانکردو بەهەزاران خەڵکی سڤیل وبێتاوان لە ژن ومنداڵ وپیروپەککەوتە بوونە قوربانی، جۆرەها چیڕۆک وداستانی تراژیدی بەدوای خۆیدا هێنا کەهەرگیز مرۆڤایەتی لەبیریان ناکات و لەزهنیەتی کورد وگەلانی ناوچەکەو جیهان بەزیندوویەتی دەمێنێتەوە.
بەڵام بەداخەوە هاوڵاتیانی هەڵەبجەو هەورامانات وشارەزوورو ناوچەکە تائێستاشی لەگەڵدابێت بەدەست ئازارەکانی کیمیابارانەوە داناڵێنن، ساڵ بەساڵ لەجیاتی ساڕێژکردنی برینەکانیان وقەرەبوو کردنەوەو ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیان و جێ بەجێ کردنی خواستەکانیان
برینەکانیان قوڵتر دەبیتەوە.


نەدەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ونەحکوومەتی عێڕاقیش بەئەرکی پیشەیی خۆیان هەڵنەستاوون بەرامبەر هەڵەبجەییەکان، تەنانەت دەسلاتی بەغداش بەپاریزگابوونیش بەرەوا نابینێت بۆئەو شارەی کەسومبوولی شۆڕش وقوربانی دان وناسنامەی گەلی کوردە، پەرلەمانی ئێڕاقیش بەمەبەست وبێپاساوی یاسایی دەنگدان دوائەخەن لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەو لایەنەشۆڤێنیەکان گرفتی بۆدروستدەکەن، بێباکی لایەنەکانی دەسەڵاتیش لەکوردستان سەلمێنەری ئەوراستیەن بەرامبەر هەڵەبجەوناچەکە، لەم هەڵبژاردنەش بۆپەرلەمانی کوردستان جارێکی تر بێباکی خۆیان دەرخست کەنووقەیان لێوەنەهات کەبەزۆری سێ کورسیان بۆئەو شارە دەستیشانکرد بۆ نوینەرایەتیان لەپەرلەمانی کوردستان کەئەم ڕێژەیە هەرگیز گونجاو نیە بۆهەڵەبجەو ستەمێکی گەورەیە لەوشارە دەکرێت، ساڵانەیەک ڕۆژ هەڵەبجەتان لەبیرە ئەویش بەدروشمی بێبنەماو بێکردار وبۆگەرم کردنی بازاری بانگەشەی هەلبژاردن و موزایەداتی سیاسی، بەڵام خەلکی ناوچەکەو هەڵەبجەیەکان وکەس وکاری شەهیدەکان زۆر لەوە هۆشیاتروبەئاگاترن بکەونە ژێرکاری گەری دروشمە بریقەدارەکانی بازرگانی کردن بەخوێنی ڕۆڵەکانیان ومێژووی پڕشانازی شارەکەیان وناوچەکەبەگشتی.


سلاو لەگیانی پاکی شەهیدانی کیمابارانی هەڵەبجە.
سەربەرزی بۆکەس وکاری قوربانیانی ئەوکارەساتە گەورەیە.
شەرمەزاری بۆئەوانەی کە٣٦ ساڵە بیباک وخەمساردن بەرامبەر گیان وخوێنی ئەوشەهیدانەو کەس وکاریان.
مەکتەبی سیاسی بزووتنەی ئیسلامی کوردستان
2024/3/16

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close