تەندروستیعێراقكوردستان

بەشێک لە پزیشکانیش هاوشانی مامۆستایان بایکۆتیان راگەیاند

د.هاروون عوسمان، نوێنەری پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە سلێمانی رایگەیاند”بەهۆی خراپی دۆخی ژیانی زۆرینەی پزیشکانی خولاو و پلەبەند بریارماندا بایکۆتی دەوام بکەین، چونکە چەندین جارە داوامان کردووە هەر 30 رۆژ جارێک مووچەمان پێبدرێت بەڵام داواکەمان جێبەجێنەکراوە.

ناوبراو وتیشی “ئەو پزیشکانەی بایکۆتیان کردووە هەموویان بە مووچەیەکی کەم دەوام دەکەن لە بەشە هەستیارەکانی نەخۆشخانەکانی ناوەوە و دەرەوەی شار کاردەکەن، بۆیە داوا دەکەین هەرچی زووە حکومەت بەدەم داواکەمانەوە بێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close