كوردستانهەواڵ

کاتی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ژمارەی كاندید و حزبەكانى هەرێم ئاشکراکرا

کاتی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ژمارەی كاندید و حزبەكانى هەرێم ئاشکراکرا

باسک نێت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بارەی وادەی ئەنجامدانی تیروپشكی ژمارەی كاندید و حزب و هاوپەیمانییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.

كۆمسیۆنەکەمان لیستی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئامادە كردووە، هاوكات لە نیوەی یەكەمی مانگی ئابی داهاتوو وەك وادەی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ژمارەی كاندید و حزب و هاوپەیمانییەكان دیاری كراوە.

كۆی لیستی كاندیدەكانی تۆماركراو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان نزیكەی ١٣٩ لیستە و هەروەها ٨٥ كەس سەربەخۆ خۆیان كاندید كردووە، ژمارەی هاوپەیمانییەكانیش گەیشتووەتە دوو هاوپەیمانی.

ژمارەی كاندیدەكانی پێكهاتەی مەسیحی گەیشتووەتە ١٩ كاندید، كە حەوت لەوانە لە هەولێرن، چوار لە سلێمانین، هەشت لە دهۆکن، هاوكات ژمارەی كاندیدەكانی پێكهاتەی توركمانی گەیشتووەتە ٢٠ كاندید، كە ١٤ لەوانە لە هەولێرن و شەشى دیکەیان لە سلێمانین.

لیژنە تایبەتمەندەكانیان لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن بۆ بەدواداچوون بۆ لیست و كاندیدەكان بە مەبەستى ناردنی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و بەڵگەی تاوان و دەستەی دەستپاكی فیدراڵی تا دڵنیابن لە شایستە بوونی كاندیدەكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close