
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا کەمیکردووە
باسک نێت
ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا
هەفتەی ڕابردوو تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا چوار ملیۆن و 708 هەزار بەرمیکی ڕۆژانە بووە، کە بەراوورد بە هەفتەی پێشووتر ڕۆژانە 508 هەزار بەرمیل کەمبووەتەوە. کە پێنج ملیۆن و 216 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمەریکا 92 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە، بەراوورد بە هەفتەی پێشووتر 163 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کەمیکردووە، چونکە هەفتەی پێشووتر ڕۆژانە 255 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمەریکا دەکرد.
“هەفتەی ڕابردوو، کەنەدا زۆرترین نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردووە کە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە 3.58 ملیۆن بەرمیل بووە، لە دوای ئەویش سعوودیە بە 257 هەزار بەرمیل و مەکسیک بە 256 هەزار بەرمیل و بەرازیلیش 141 هەزار بەرمیلیان لە ڕۆژێکدا هەناردە کردووە.
نەوتی خاوی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا بە تێکڕا 121 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، لە نایجیریا 119 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کۆڵۆمبیا 72 هەزار بەرمیل، لە ئیکوادۆرەوە 70 هەزار بەرمیل بووە بەلام لە لیبیا هیچ بڕەک نەوت هاوردە نەکراوە.




