
حکومەتی كاربهڕێكهری هەرێم لەڕێگای لیژنەی هاوبەشی دارایی هەرێم و عێراق، کۆنوسێکی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە. كە تایبەتە بەڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی لە مانگی تەمووز و مانگەکانی دواتر.
بەپێی کۆنوسەکە حکومەتی هەرێم داوا دەکات میکانیزمێکی تر پەیڕەو بکرێت لەبری ڕادەستکردنی ۱۲۰ ملیار دیناری مانگانە. دەیەوێت چەسپاندنی ۱۲۰ ملیار دینار تەنها بۆ مانگەکانی پێنج و شەش بێت.
بەپێی کۆنوسەکە، حکومەتی هەرێم لە کۆی ۳۲۰ ملیار دیناری مانگانەی داهاتی ناوخۆ، ۱٦۰ ملیار دینار بۆ خەرجی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی حکومەت بەكاردەهێنێت. زیاتر لە ۷۰ ملیار دیناریش لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی کارەبا و غاز پاکتاو دەكات. ۲۰ ملیار دیناریش بۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست بەكاردەهێنێت. نزیکەی ۷۰ ملیار دینار دەمێنێتەوە دەتوانن ئەوەندە ڕادەستی عێراق بکەن. لە حاڵەتی ڕادەستکردنی ۱۲۰ ملیاری مانگانە، لانی کەم ٥۰ تا ٦۰ ملیار دینار کورتهێنان دەبێت.
حکومەتی هەرێم لە حاڵەتێکدا ئامادەیە ۱۲۰ ملیار دینار یان نیوەی داهاتە فیدڕاڵییەکان ڕادەست بکات، بەغدا بەشە بودجەی خەرجی کارگێڕی و بودجەی پڕۆژەکان بۆ هەرێم بنێرێت.
باسک نێت




